بە پێی هەواڵی مێهر, ماڵپەری هەواڵدەری سی ئێن ئێن سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەییسی لە سەرووی هەواڵەکانی خۆی داناوە و نووسیویە: ژماردنی سەرەتایی دەنگەکان باسی سەرکەوتنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەکەن.
ڕۆژنامەی فاینەنشاڵ تایمزیش هەواڵی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەییسی وەکوو یەکەمین هەواڵ داناوە و نووسیویە: ئەو توانیویە بەو شێوەی کە ویستوویە دەنگی زۆربەی خەڵکی ئێران وەربگرێت.
هەواڵدەریی فەڕانسە: ئەو کەسانەی دەنگیان بە ڕەییسی داوە دەڵێن هۆکاری هەڵبژاردنی ناوبراو ئەوەیە بەڵێنی داوە لە گەڵ گەندەڵی ڕووبەڕوو بێتەوە و یارمەتی هەژاران بدات.
بەشی سپانیایی هەواڵدەریی ئاناتۆلی نووسیویە: ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری 1400، بەڵێنی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و چارەسەر کردنی کێشە ئابوورییەکانی داوە.
کەناڵی هەواڵدەریی فرانس 24 باسی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەییسی لە سەرووی هەواڵەکانی خۆی داناوە و نووسیویە: ئیبراهیم رەییسی سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی ئێرانە.
رۆژنامەی فەڕانسەوی لۆفیگارۆ نووسیویە: بنکەی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند ئیبراهیم رەییسی بە وەرگرتنی 62لەسەدی دەنگەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرکەوت.
ڕۆژنامەی فەرانسەوی ئوئێست فرانسیش نووسیویە: ئیبراهیم رەییسی بە وەرگرتنی زۆرینەی دەنگەکان واتا 65لەسەد بوو بە سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران.
ڕۆژنامەی فەڕانسەوی لوپریزین ئاماژەی بۆ وەرگرتنی 65لەسەدی دەنگی ئیبراهیم رەییسی کرد و نووسیویە: رەییسی خۆی وەکوو قارەمانی بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ گەندەڵی و پشتیوانی هەموو چینەکانی خەڵک ناساندووە و زۆربەی چالاکی خۆی لە دەزگای دادی ئەو ولاتە بەڕێوە بردووە.
رادیۆ فەڕانسەش ئاماژەی بۆ ئەم سەرکەوتنە کردووە و نووسیویە: ڕیکابەرەکانی ئەو و تەنانەت حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران پێش ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، پیرۆزباییان لە رەییسی کرد.
ژمارەیەکیتر لە میدیا فەڕانسەوییەکان لەوانە لۆمۆند، فرانس ئینفۆ تیڤی، گۆڤاری فەڕانسەوی لزاکۆ، ڕۆژنامەی لیبێراسیۆن و ... هەواڵی سەرکەوتنی ئیبراهیم رەییسی لە هەڵبژاردنەکانیان بڵاو کردەوە.
ماڵپەڕی بی بی سی ئینگلیزیش نووسی: ئیبراهیم ڕەییسی سێ ڕیکابەری خۆی شکست دا و وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.
Your Comment