۱۲.۵ ملیۆن دۆلار بەرهەمی پیشەی دەستکرد لە ئازەربایجانی ڕۆژاواوە هەناردە کراوە

بەڕێوەبەری گشتی میراتی کەلتووری، گەستیاری و پیشە دەستکردەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتی: ساڵی پێشوو 12.5 ملیۆن دۆلار بەرهەمی پیشە دەستکردەکان لە سنوورەکانی پارێزگاوە هەناردە کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، جەلیل جەباری لەم بارەوە وتی: مۆڵەتی بەرهەم هێنانی پیشە دەستکردەکان لە ساڵی 99 وەکوو پێشوو درێژەی بووە و کۆرۆنا نەیتوانیوە ببێتە هۆی ڕاگیرانی جێبەجێ کردنی ئەرکی ئێمە و لە ساڵی 99دا 549 مۆڵەتی بەرهەم هێنان دراوە.

ئەو وتیشی: هەروەها ساڵی پێشوو 36 کەس لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا کارتی ناسنامەی هونەرمەندانی پیشە دەستکردەکانیان وەرگرتووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە پشتیوانی لە کاروپیشەکانی بواری پیشە دەستکردەکان لە گرینگترین کارەکانی ساڵی 99 بوو، ڕاشیگەیاند: 55 مۆڵەتی کاروپیشەی نێوماڵی پیشە دەستکردەکان لەم ساڵەدا دەرکراوە کە لە ئاکامدا 655 کەس بوونەتە خاوەنی کاروپیشە.

جەباری ڕوونی کردەوە: لە ساڵی 99 هەروەها 8 ملیار و 500 ملیۆن تمەن وام دراوەتە 40 چالاکی بواری پیشە دەستکردەکان لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا.

News Code 37780

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =