"عەمارەتی نوستووی"ی داعش لە "ئەلهەول"/ "بۆمبی کاتژمێری" لە عێراق ئەتەقێتەوە?

ئوردوگای ئەلهەول لە سووریا هەمان عەمارەتی نوستووی داعش دێتە ئەژمار کە ئەمریکییەکان دەیانەوێ بە گواستنەوەی دانیشتووەکانی بۆ عێراق, گەڵاڵەی زیندووکردنەوەی تیروریست خێراتر بەڕێوە ببەن.

بە پێی هەواڵی مێهر, لەم ڕۆژانەی دواییدا سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکییەکان بۆ گواستنەوەی داعەشییەکانی دانیشتووی ئەلهەولی سووریا بۆ عێراق باسی زۆری لە سەر کراوە. وێدەچێ لە سەردەمی سەرۆک کۆماری جۆ بایدن, ئەمریکییەکان دەیانەوێ بە گواستنەوەی دانیشتووەکانی بۆ عێراق, گەڵاڵەی زیندووکردنەوەی تیروریست خێراتر بەڕێوە ببەن.
واشینتۆن بەدوای گەڕانەوەی داعش بۆ عێراقە
ئەمیر عەبدولمونەعەم سەبارەت بە گەڕانەوەی تیرۆریستەکان و بنەماڵەکانیان لە ئوردووگای ئەلهەولی سووریا بۆ عێراق هۆشداریی دا.
ئەو باسی گەڵاڵەکانی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی داعەشی کرد و وتی: واشینتۆن بەدوای گەڕانەوەی داعەش و بنەماڵەکانیان لە ئوردوگای ئەلهەولی سووریا بۆ عێراقە. نەینەوا یەکێک لەو ناوچانەیە کە دەیانەوێ تیروریستەکان بۆ ئەوێ بگوازنەوە.
عەباس ئەلزەیدی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی باسی پیلانەکانی ئەمریکییەکانی کرد و وتیشی: ئەمریکا لە رێگای بەهێزکردنەوەی تیرۆریزم لە عێراق بەدوای درێژە‌دان بە مانەوەی خۆی لە عێراقە. یەکێک لەو گەڵاڵانە گەڕانەوەی تیرۆریستەکانی ئوردوگای ئەلهەول لە سووریاوە بۆ عێراقە.
کەسایەتییە عێراقییەکان بڕوایان وایە دانیشتوانی ئوردوگای ئەلهەول هەموو تیروریستن کە گەڕانەوەیان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی داعەش لە عێراق. بە هەموو ئەمانەشەوە ئەمریکا لە ڕێگای گوشار بۆ بەغدا دەیەوێ تیروریستەکانی ئەلهەول بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە.
ئەمەش روون و ئاشکرایە گەڕانەوەی تیرۆریستەکانی دانیشتووی ئەلهەول درێژەی هەمان سیناریۆی زیندووکردنەوەی داعش لە عێراق بە تایبەت لە پارێزگاکانی کەرکووک, ئەنبار و نەینەوایە. لە کاتی دەسەڵاتداری بایدنەوە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی داعەش رووی لە زیادبوونەوە کردووە.
هەندێ راپۆرت بڵاو بوونەتەوە کە نیشانیان داوە دەوڵەتی بەغدا لە گەڵ گەڕانەوەی ژمارەیەک لە هێزەکانی داعەش لە گەڵ ئەمریکا رێککەوتوون و ئەم بابەتەش ناڕەزایی نوێنەرانی پارلەمانی بەدواوە بووە.
گەڕانەوەی هێزەکانی داعش بڕیارێکی مەترسیدارە
بەدر ئەلزیادی داکوکی کردووە: بڕیاری دەوڵەتی بەغدا بۆ گەڕانەوەی هێزەکانی داعەش و بنەماڵەکانیان بڕیارێکی مەترسیدارە و دەبێتە هۆی ئەوەی دۆخی ئەمنی عێراق تووشی کێشە بێت.
ئەو وتیشی: ئەم بڕیارە ئاکامی نەرێنی زۆری بۆ عێراق دەبێت. دەوڵەتی عێراق تا ئێستا کاردانەوەیەکی لەم بارەوە نەبووە.

News Code 37732

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =