بۆ دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی گولان چاوەروانی بانگهێشتی دیمەشقین

وتەبێژی نوجەبا وتی کە ئەو یەکینە ئامادەیی تەواوی هەیە کە دوای داواکاری دەوڵەتی سووریا، بۆ ئازاد کردنی ئەو ناوچە بچێتە مەیدانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی فەرمی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە گفتوگۆی تایبەت لەگەڵ هەواڵدەری ئەلعەهد وێڕای شرۆڤەی تواناکانی تیپی ئازاد کردنی گولان، وتی کە ئەو یەکینە ئامادەیی تەواوی هەیە کە دوای داواکاری دەوڵەتی سووریا، بۆ ئازاد کردنی ئەو ناوچەیە بچێتە مەیدان.

موهەندیس نەسر شمری، بە بەرزڕاگرتنی کارنامەی حزبوڵڵای لوبنان و گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی لە شکستی ئیسرائیک، بەڵێنی دا کە شەڕی داهاتوو لە قووڵاییەکانی خاکی داگیرکراو دەبێت.

ناوبراو هێزی بەرخۆدانی زیاتر لە هەمیشە وەسف کرد و لە بەردەست بوونی ئیمکانات بۆ کردنە ئامانجی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و چەتەکانی لە ناوچەکە هەواڵی دا.

دەقی تەواوی ئەو گفتوگۆوە بە شێوەی خوارەوەیە:

بزووتنەوەی نوجەبا لە ساڵی 2017 پێکهێنانی تیپی ئازاد کردنی گولانی ڕاگەیاند. ئەو تیپە لە کاتی پێکهێناییەوە چ ڕۆڵێکی هەبووە و کاری چی بووە؟

ئامانجی سەرەکی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا، هاوکاری لەگەل برایانی ئزیزی سووری لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی گولانە؛ ئۆپراسیۆنێک کە ڕۆژبەڕۆژ نزیکتر دەبینەوە پێی. بزووتنوەی نوجەبا جگە لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریزمی تەکفیری لە سووریا، ئەو تیپەی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕژێمێک کە خاکی عەرەبی داگیر کردووە، تەرخان کراوە.

تیپی ئازادی کردنی گولان پێکهاتوو لە هێزێکی هەڵکەوتەیە کە خولی پەروەردەی سەربازی پێشکەوتوویان تێپەڕاندووە، چەکی پێویستی ئەو جۆرە پێکدادانەیان لەبەردەستە و بە ئەوە دەتوانن نەک هەر ناوچەی گولان، بەڵکوو تا قووڵاییەکانی ناوچە داگیرکراوەکان بپێکن.

ئەو تیپە ئامادەیی هەیە کە دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی کاتژمێری سفری دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی گولان، بچێتە مەیدانەوە؛ کە ئاڵبەت ئەو کارە بە بڕیاری برایانی سووری پێوەندی هەیە. ئێمە لە بەرانبەر ڕژێمی ئسرائیل، بەردەوام لە پاڵ برا سوورییەکانمانین؛ ڕژێمێک کە هەمووو نیشانەکان لە نزیک بوونەوەی کاتژمێری لەناوچوونی باس دەکەن.

شەڕی ئەم دواییە و ئۆپراسیۆنی شەمشێری قودس لاوازی ناوخۆیی ڕژێمی ئسیرائیلی لە بەرانبەر مووشەکەکانی بەرخۆدانی فەلەستین سەلماند. ئێوە چ بەڵێنێک دەدەنە ڕژێمی داگیرکەر لە شەڕی داهاتوو؟

دەمێکە، پێدەچێت لە کاتی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی باشووری لوبنانەوە، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لاوازتر لە خانووی جاڵجاڵۆکەیە. باشترین گرووپێک کە ئەوەی سەلماند، بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنانە کە هێزی سوپای نەبەزی شکان و لوبنانی لە داگیرکەر پاک کردەوە. بەرخۆدانی لوبنان هەروەها لە شەڕی 2006 ئەو سەرکەوتنەی دووپات کردەوە و هاوکێشەی هێز و ئاڵبەت هاوکێشەی دروست کردنی کێشە بۆ دوژمنی بە ڕاشکاوانەترین شێوە نواند.

بەڵام بەرخۆدانی فەلەستین ئەمڕۆ پێچەوانە بوونی پاگەندەی مێدیا ئیسرائیلییەکانی لەسەر یەکگرتوویی ناوخۆیی ئەو ڕژێمە و هەروەها درۆیەک بە ناوی گومەز ئاسنین کە پاگەندە دەکرا چەکی بەرخۆدان ناتوانێت لێی بپەڕێتەوە، سەلماند.

چەکی بەرخۆدان، بووەتە هۆی سەرسووڕمانی بەرپرسانی ئیسرائیلی و ئاسایشیان هەژاند و سوپای ئیسرائیلی شکست دا؛ سوپایەک کە لە لایەن میدیا درۆبێژەکانەوە پشتیوانی دەکرا.

بەڵین دەدەینە ئیسرائیل و سوپاکەی کە سەردەمی ئاسایشتیان کۆتایی هاتووە، درۆ بوونی کارامەیی گومەز ئاسنین بۆ هەمووان دەرکەوتووە، ئۆپراسیۆنی خێرا ولەناکاو بۆ گواستنەوەی شەڕ بۆ دەرەوەی ناوچە داگیرکراوەکان چووە ناو مێژووەوە و شەڕی داهاتوو لە قووڵایی خاکی داگیرکراو لە دەریاوە تا ڕووبار دەبێت. هیچ شوێنێک لە چەکی بەرخۆدان لە ئامان نابێت؛ چەکێک کە پێشكەوتووتر، ڕووخێنەرتر و ژمارەی چەند ئەوەندەیە و ڕۆژانی داهاتوو، ئەو قسانە بە کردەوە دەبینن.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە پێویست بوونی ئەنجامی کارێک بۆ دروست کردنی هاوکێشەی قودس لە بەرانبەر شەڕی ناوچەیی قسەی کرد. ڕای ئێوە وەکوو بەشێک لە بەرەی بەرخۆدان لەو بارەوە چییە؟ و ئەمڕۆکە هێزی بەرەی بەرخۆدان چۆن لێک دەدەنەوە؟

قودس یەکێک لە پیرۆزییەکانی موسڵمانان و نمانەی یەکەم و ئامانجی بەرزی هەموو بەرەی بەرخۆدان لە کۆماری ئیسلامییەوە بگرە تا عێراق، یەمەن، سووریا، لوبنان، فەلەستین و هەموو نەتەوەکانی موسڵمانی ناوچەکەیە؛ نەتەوەگەلێک کە جودان لە دەسەڵاتدارنی خائین و سستیان.

ئەوەی کە من لە قسەکانی سەیدی بەرخۆدان تێگەییشتم، ئەوەیە کە وەڵامی هەر جۆرە دەستدرێژیەک بە قودس و خەڵکەکەی نابێت بەس بە فەلەستینی داگیرکراو سنووردار ببێتەوە، بەڵکوو لە هەموو جوگرافیای بەرخۆدان بە کردنە ئامانجی هەر شتێک کە دەست و چەکی بەرخۆدان پێی بگات. ئەوە بریتی دەبێت لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل، ئەمریکا و چەتەکانیان لە ناوچەکە تا بەهێزتر و کاریگەرتر بێت. لە ئەو کاتەیە کە قسەکەی پێغەمبەری گەورە(د.خ) دێتە دی کە وتوویانە: ئێمە وەکوو لەشێک واین.

بەڵام سەبارەت بە هەموو هێزی بەرەی بەرخۆدان، بە پێی زانیارییەک کە هەمە دەتوانم بڵێم کە بەرەی بەرخۆدان لە هەموو پێکدادانگەلێک کە تا ئێستا لەگەڵ دوژمن هەیبووە، زیاتر لە یەک لەسەدی ئیمکاناتی خۆی بەکارنەهێناوە کە ئاڵبەت سوپاس بۆ خودا، لە هەموویاندا سەرکەوتوو بووە. ئێمە لە زۆربەی شەڕەکان بەکارهێنانی هەموو تواناکانی خۆمان دادەنا بۆ شەڕی داهاتوو، چونکوو ئاستی پێکدادانەکان لەگەڵ دوژمن لە ئەو دەمەدا جۆرێک بوو کە پێویستی بە ئەو چەکە نەبوو و واتێگەییشتین کە بەکارهێنانی ئەو چەکانە لە کاتی پێویست، کاریگەری زیاتر لە دەستختستنی سەرکەوتن دەبێت.

ئێستا دوژمنان خەریکن دەکشێنەوە و تووشی دژایەتی و پێکدادانی ناوخۆیی بوون و هەڵوێستەکانیان ڕۆژبەڕۆژ دەگۆڕدرێت؛ لە حاڵێکدا کە بەرەی ئێمە پێبەندی هەڵوێستەکانمانین و ئیمانمان بە سەرکەوتن لەدەست نەداوە و بە پشتی خودا چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە و لەناو چوونی ئیسرائیل دەبینین.

News Code 37724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =