بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە لە 23 ی ئاپەوە دەستی پێکردووە، هەر درێژەی هەیە. حکومەتی تورکیا لە هەوڵدایە تا بە هاوڕێ نیشاندانی پارتی، بگاتە ئەو ئەنجامەی کە دەیەوێت.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کەمال شێخ باقی ئەمینداری گشت یپارتی دیمۆکراتی کوردی سووریا بە وتنی ئەوەی کە پارتی هاوبەشە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا داوای لە ئەو پارتە کرد تا خێرا کۆتایی بهێنێت بە ئەو پێوەندییە.
شێخ باقی بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەردەوام رووناکبیرانی کوردستان داوایان لە پارتی کردووە کە پێوەندیی لەگەڵ تورکیا دابخات، بەڵام پارتی هەر درێژە دەداتە هاوکارییەکانی لەگەڵ تورکیا، هەروەها وتیشی کە ئەگەر پارتی لە بەرانبەر داگیرکارییەوە بوەستێت خەڵکیش ئامادەن لەپاڵ پارتی بوەستن. تورکیا ئێستا خەریکە بزووتنەوەی ئازادی کورد لە هەرێم لەناودەبات لە حاڵێکدا ئەو بزووتنەوە ٤٠ ساڵە کە خەریکە شەڕ دەکات.
ناوبراو هەروەها بە بیرهێنانەوە ئەوەی کە هێزەکانی پەکەکە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەیەک کە لە ساڵی 1990 لە نێوان پەکەکە، پارتی و یەکێتی نیشتمانی لە قەندیل واژۆ کرا، لە هەرێمە، وتی: ئێستا بۆچی ئەو ڕێککەوتنە پشت گوێ دەخرێت؟ ئەوان ئەبێ لە بەرژوەندییەکانی خەڵکی کورد پاڵپشتی بکەن.
Your Comment