AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٩ ١٣:٥٨

45 هەزار کوردستانی لە بوارە جیاجیاکانی پیشەی دەستی چالاکی دەکەن

    45 هەزار کوردستانی لە بوارە جیاجیاکانی پیشەی دەستی چالاکی دەکەن

جێگری پیشەی دەستی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان وتی: زیاتر لە 45 هەزار هونەرمەندی پارێزگا لە 42 بواری جیاجیای پیشەی دەستی چالاکی دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد حامدی بە ئاماژە بە ئەوەی کە لەسەرجەم بوارەکانی پیشەی دەستی پارێزگا، 21 ڕشتەی خۆجەییە، ڕایگەیاند: 18 هەزار و 640 کەس پیشەگەری پارێزگا لە سیستەمی ڕێکخراوەی میراتی فەرهەنگی خاوەن ناسنامەن کە لە ئەو ژمارەیە چوار هەزار و 800 کەسیان بیمەی دابینی کۆمەڵایەتیان هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: رشتە ڕەچەڵکدارەکانی پیشەی دەستی کوردستان کە ئێستا چالاکن و خاوەن نیشانی نەتەوەیی و یان نێودەوڵەتین، بریتیە لە ناسک کاری و هونەری چێوی، گڵێمی سنە و بیجاڕ، سازسازی نەریتی، چنینی کڵاش، ڕستن و چنینی نەریتی، چنینی ئەرخەوان و چنینی گڵێم .

حامدی وتیشی: ئەمساڵ وا دامانناوە کە سێ هەزار و 500 کەس لە پارێزگا فێری پیشەی دەستی ببن.

News ID 37690

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha