AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٨ ١٣:٥٤

یەکێتی زانایانی ئیسلامیی هەرێم:

ئەبێ لە دەستووری هەرێم، ئیسلام وەکوو ئایینی فەرمی بناسرێت

ئەبێ لە دەستووری هەرێم، ئیسلام وەکوو ئایینی فەرمی بناسرێت

یەکێتی زانایانی ئیسلامی هەرێمی کوردستان جەخت دەکات کە ئەبێ لە دەستووری هەریم، ئیسلام وەکوو ئایینی فەرمی بناسرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی یەکێتی زانایانی ئیسلامی هەرێم لە دیدار لەگەڵ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنان و پەسەند کرانی دەستووری هەرێم جەختی کرد کە ئەبێ پێگەی ئیسلام لە دەستوور بپارێزرێت و بەند و مادەکان بە پێی دینی ئیسلام پێک بێت.

هەروەها جەختیان کرد کە ئەبێ لە دەستووری هەرێم، ئیسلام وەکوو ئایینی فەرمی بناسرێت و مافی ئایین و کەمایەتییەکانی دیکەش لە دەستوور بپارێزرێت.

زانایانی ئایینی موسڵمانی هەرێم رایانگەیاند کە پێویستە ئیسلام سەرچاوەی سەرەکی پێکهێنانی دەستوور بووە و تایبەتمەندی خەڵکی هەرێم لە ئەو بارەوە لەبەرچاو بگیردرێت.

هێمن هەورامیش وتی کە پەرلەمان دەستووری بە پێی ڕێککەوتنێک کە لە نیوان پارت و لایەنە سیاسییەکان دەکرێت، بە شیوەی یاسای دیمۆکراتیک پێک هێناوە و داواکاریی زانایانی ئایینیش لەبەرچاو دەگرێت.

News ID 37675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha