بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەنڕۆحانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی : ئەمریکا دەڵێت کە دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ئێران و گرووپی 4+1 یش پێیان وایە کە هەمووان ئەبێ بگەڕێنەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی. ئەمڕۆکە دوای هەشت ساڵ بیرمان بووەتە یەکێک ئاڵبەت بە هەندێک جیاوازییەوە.
ڕۆحانی جەختی کرد: هەمووان ئەمڕۆکە تێگەییشتوون کە ئەبێ دابنیشین و دانوستان بکەین و لە دانوستانەکانی ڤیەنا پرسی سەرەکی ئێمە لەگەڵ ئەمریکییەکان چارەسەر بووە و بەس چەند بابەت ماوە و دانوستان دکەین تا ئەوانیش چارەسەر بکرێن.
ناوبراو وتیشی: ئێمە بەڵێنێک کە پێش هەڵبژاردنەکان دابوومان، کردەیمان کردەوە و جارێک لە ساڵی 94 و جارێکیش لە ساڵی 1400 گەمارۆکانمان شکاند.
سەرۆک کۆماری ئێران ڕاشیگەیاند: بە درێژەی کوتانی خەڵک لە ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆخەکە لە ئەو بوارە باشتر دەبێت، ئێمە تا کۆتایی دەوڵەت، نەخۆشی کۆرۆنا ڕادەگرین.
بۆچوونی ئێوە