11620 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 161 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11620 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 161 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 80 هەزار و 488 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 935 هەزار و 443 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 494 هەزار و 108 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37598

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha