وێنەی گولـلە بارانی کردنی پۆلیسێکی کورد لەلایەن داعش

چەکدارانی داعش پۆلیسێکی کوردیان لە ناوچەی کفری گولـلەباران کردووە و وێنەکەیان بڵاو کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵێکی کوردی هەرێم ڕاپۆرتی دا کە گەنجێکی کورد کە پێشتر چووبووە ڕیزی هێزەکانی پۆلیسی ناوچەی گەرمیان لە کفری سەر بە پارێزگای دیالە، دوو ساڵی رابردوو لەلایەن داعشەوە دەستگیر کرابوو، دوێنێ وێنەی گولـلەبارانی کرانی لەلایەن داعشەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە.

تیرۆریستانی داعش پێشتر وێنەی ئەو پۆلیسە کە بەدیل گرتبوویان، بڵاو کردەوە و بە بنەماڵەکەی رایاگەیاندبوو کە بەس لە ئەگەر گۆڕینەوەی لەگەڵ کچێکی ئێزدی ئامادەن کە ئازادی بکەن و بەهۆی خۆبواردن لە ڕادەست کردنی ئەو کچە ئێزدییە بە داعشییەکان، ئەو گەنجە کوردە لەلایەن داعشەوە گولـلەباران کرا.

بنەماڵەی ناوبراو ڕاشیانگەیاند کە ئەو پۆلیسە لەگەڵ یەکێک لە هاوکارەکانی خۆی بەدیل گیرابوو کە ئەو کەسە بە پێدانی 50 هەزار دۆلار لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ئازاد کرابوو.

News Code 37553

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =