ئێران داوای چوونە دەرەوەی سەرجەم هێزە بیانییەکان لە خاکی سووریا دەکات

تەخت ڕەوانچی داوای کۆتایی هێنان بە داگیر کردنی خاکی سووریا، چوونە دەرەوەی سەرجەم هێزە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە، دژایەتی لەگەڵ هەرجۆرە جودایی خوازی و ڕێگری لە پێشێل کرانی سەروەریی، بەتایبەتی لەلایەن ئیسرائیلی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بۆ تاوتوێ کردنی دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا بەڕێوە چوو، وتی: وەزیری دەرەوەی ئێران لە دوایین سەفەری خۆی بۆ دیمەشق بەڵێنی تاران بۆ پاڵپشتی لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سووریای بە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و هیوای خواست کە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی سووریا بە سەرکەوتووییەوە بەڕێوە بچێت.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان درێژەی دا: ئێران هەر پابەندی چآرەسەری ئاشتیخوازانەی قەیرانی سووریایە و پێێ وایە هاوکات لەگەڵ هەوڵەکان بۆ بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی دوایی کومیتەی دەستووری ئەو ولاتە، ئەبێ هەوڵی کاریگەر بۆ مسگەر کردنی یەکگرتوویی، یەکپارچەیی خاک و سەروەریی سووریا بدرێت.

تەخت ڕەوانچی داوای لابردنی گەمارۆکان لەسەر سووریای کرد و هەروەها جەختی کرد کە پاڵپشتی کردن لە گرووپە تیرۆریستییەکان ئەبێ کۆتایی بێت و هەروەها داوای کۆتایی هێنان بە داگیر کرانی خاکی سووریا، چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەو وڵاتە، دژایەتی لەگەڵ هەرجۆرە جودایی خوازیی و ڕێگری لە پێشێل کرانی سەروەریی بەتایبەتی لەلایەن ئیسرایلی کرد و وتی ئێران هەر جۆرە دەستدرێژییەک بە توندی ئیدانە دەکات.

News Code 37513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =