بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە گفتوگۆ لەگەل فایننەشاڵ تایمز، وتی: مافی ئێران بۆ بەرەوپێش بردنی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی پارێزراوە بەڵام ئەو ئاستە لە پیتاندنە کە پێویستی بە وشیاری و سەرەنجە.
نوبراو پاگەندەی کرد هەوڵی ئێران بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆمی 60 لەسەد جێی نیگەرانیە چونکوو بەس وڵاتگەلێک کە دەیانەوێت بۆمب چێ بکەن دەگەنە ئەو ئاستە لە پیتاندن و پیتاندنی بازرگانی هەمان 2 تا 3 لەسەدە.
قسەکانی گروسی لە حالێکدا دێتە ئاراوە کە ئێران چەندین کەڕەت لەسەر ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی جەختی کردووە و ئێستاش بۆ نیشان دانی نیازپاکی خۆی، هاوکات لەگەل بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ڤیەنا، ڕێککەوتنی چاوەدێریی لەگەڵ ئاژانس بۆ یەک مناگی دیکە درێژ کردووەتەوە.
بۆچوونی ئێوە