ئەراک، پایتەختی پیشەی ئێران/ هەناردەی کاڵا بۆ وڵاتانی جیهان

ئەراک لە شارە پیشەییەکانی ئێرانە کە لە بواری جۆربەجۆری بەرهەمە پیشەییەکان پلەی یەکەم، لە بواری بوونی پیشە سەرەکیەکانەوە پلەی دووهەم و بە گشتی یەکێک لە چوار جەمسەری پیشەیی وڵات دێتە ئەژمار.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی گەشتیاریی: ئەراک بە بۆنەی لە خۆ گرتنی چەندین جۆری پیشە وەکوو گەورەترین کارگەی بەرهەم‌هێنەری ئالومینیۆمی وڵات، گەورەترین بەرهەم‌هێنەری ماشینی وڵات، گەورەترین بەرهەم‌هێنەری لۆکۆمۆتیڤی رۆژهەڵاتی ناوین، گەورەترین بەرهەم هێنەری ژێرخانەکانی کارەبا و موخابراتی ولات، گەورەترین بەرهەم هێنەری کۆمباینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ... وەکوو پایتەختی پیشەیی ئێران ناوبانگی دەرکردووە.

پارێزگای مەرکەزی 37 شارۆچکەی پیشەیی چالاکی هەیە کە شاری ئەراک خاوەنی پیشە جۆربەجۆرەکانی وزە، نەوت و پێترۆکیمیایی، کانزایی، بینایی، خواردن، دار و زۆر شتیترە کە زۆربەیان لە پیشە سەرەکییەکانی وڵات دێنە ئەژمار.

بەرهەمەکانی ئەم شارە نەک هەر پێداویستییە ناخۆییەکان دابین دەکات بەڵکوو بۆ وڵاتانی دەرەوەش دەنێردرێت بۆیە بەشێکی گرینگ لە هەناردە کردنی کەلوپەلی پیشەیی بە خۆ تایبەت داوە.

مێژووی پیشە لە ئەراک

لە سەردەمی قاجاڕدا گەشەی پیشە و بەرهەم هێنانی ماشینی و پیشە خۆجەییەکان لە ئەراک دەستی پێ کردووە. لەم سەردەمەدا ڕایەخی ئەراک بە سەرمایەدانانی کۆمپانیا بازرگانییە ڕۆژاواییەکان گەشەی زۆریان کرد و ڕایەخی دەستکردی ئەراک بۆ ولاتانی ڕۆژاوایی هەناردە دەکرا.

سەرەتای دەیەی 40 پیشە لە ئەراک گەشەی سەند و هەندێ پیشەی گەورە وەکوو ماشین سازی و ئەلومینیۆم سازی لە ئەراک دامەزرا و تێپەڕ بوونی ڕێگای ئاسن لەم شارەوە لە سەر گەشەی پیشەکان کاریگەری زۆری دانا. بەرهەم هێنانی ئەلۆمینیۆم، واگۆنی شەمەندەفەر، کۆمباین سازی، هێپکۆ و ... لەو پیشە قورسانە بوون کە دەیەی 40 و 50 لە ئەراک دامەزران.

شەپۆلی سێهەمی گەشەی ئەم شارە بۆ دەیەکانی 60 دەگەڕێتەوە و لەم قۆناغەشدا گەشەی پیشە گەورە و بنەڕەتییەکان ڕاگیران و شارۆچکەی پیشەیی و پیشەی بچووک دامەزرا.

ئەراک، پایتەختی پیشەی ئێران/ هەناردەی کاڵا بۆ وڵاتانی جیهان

ئەراک شاری بنیاتنەری گوڵ و گیای ڕازاوە

نزیکەی سەد ساڵە بەرهەم هێنانی گوڵ و گیای ڕازاوە یەکێک لە چالاکییە ئابوورییەکانی ولات دێتە ئەژمار و شاری مەحەلاتی پارێزگای مەرکەزی وەکوو یەکێک لە گەورەترین ناوەندەکانی بەرهەم هێنانی گوڵ و گیای ڕازاوە دەناسرێت و وەکوو بنیاتنەری ئەم پیشە ناوبانگی دەرکردووە. بوونی 700 گوڵخانە لەو شارە بۆتە هۆی ئەوەی گوڵ ببێتە دیارییەکی جوانی پارێزگای مەرکەزی.

خواردنی جۆراوجۆر و بە ناوبانگی ئەراک سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆی ڕادەکێشێت. پێڵاوی ناسراو بە گیوەی سنجان، ڕایەخی دەستکرد، شیرینی تایبەت لە دیارییەکانی تایبەت بە ئەو شارەن.

دەریاچەی سوێر، بازاڕ، گوندی کومەیجان، ئیمامزادەکان و زۆر شوێنی مێژوویی و گەشتیاری دیکە لەو شارە دان کە سەرنجی گەشتیاران بۆ خۆیان ڕادەکێشن.

News Code 37442

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =