شەڕێک، ئاگربەسێک و چەند خاڵی گرینک

پاش یەک مانگ شەڕ و پێکدادان لە نێوان فەلستینییەکان و داگیرکەرانی زایۆنیست و 11 ڕۆژ شەڕی قورس، بەیانی هەینی 31ی گوڵانی 1400 ڕژیمی زایۆنی ناچار بوو ئاگربەس قبووڵ بکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، پاش یەک مانگ شەڕ و پێکدادان لە نێوان فەلستینییەکان و داگیرکەرانی زایۆنیست و 11 ڕۆژ شەڕی قورس، بەیانی هەینی 31ی گوڵانی 1400 ڕژیمی زایۆنی ناچار بوو ئاگربەس قبووڵ بکات.

سەبارەت بەم شەڕە و ڕێککەوتن لە سەر ئاگربەس ئاماژە بۆ چەند خاڵ دەکرێت:

لەم شەڕەدا کۆمەڵگای فەلستین یەکگرتووییەکی بێ وێنە و میژوویی نیشان دا کە لە هەموو مێژوودا بێ وێنە بووە و ڕەنگدانەوەی ئەم مژارە بۆ ڕێبەریی کۆمەڵگای فەلستین پێویستە و گەر ڕێکخراوەی ئازادیبەخشی فەلستین نەتوانێ یان نەیەوێ ئەم یەکگرتوویی خەڵکە بۆ بواری کردەیی بگوازێتەوە، شەرعییەتی ڕێبەری خۆی دەسڕێتەوە.

ئەم شەڕە بووە هۆی ئەوەی هاودەنگی هەموو جیهان لە گەڵ فەلستین لە ئاستێکی بەرزدا خۆی بنوێنێت. ئەم دەفرایەتییە نابێ چاپۆشی لێ بکرێت بەڵکوو دەبێ بەرنامەیەکی بۆ دابڕێژرێت کە ئەم هاودەنگییە لە هەموو بوارەکانی کێشەی فەلستیندا گەشە بدرێت.

شەڕی سەربازی بە شێوەی کاتیی ڕاگیراوە بەڵام شەڕ بۆ بە تەنیا هێشتنەوە و دابڕانی ڕژیمی ڕەگەزپەرست درێژەی هەیە و دەبێ بۆ ئەم کارەش هەموو دەفرایەتییە ناوخۆیی، ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان چالاک بکرێنەوە.

ڕژیمی زایۆنی هەوڵی داوە بە پشت بەستن بە جیهازاتی سەربازی، خۆی لە هەموو هەڕەشە و مەترسییەکان ببوێرێت بەڵام شەڕی ئەم دواییانە سەلماندی کە ئەم تواناییە لە ناو چووە و ئەوەش هەر لە ناونانی ئەم شەڕە بە ناوی "پارێزەری دیوار" دەردەکەوێ و نیشان ئەدات کە ڕژیمی زایۆنی نیگەرانی ئاسایشی خۆیە.

هەندێ لە بزووتنەوە فەلستینی و ناوچەییەکان هەوڵیان دەدا بەرەی بەرخۆدان چەک دابنێت و هەندێکیان تەنانەت سووکایەتییان بە هێزی سەربازی بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسرائیل دەکرد بۆ ئەوەی بەم شێوە بەرخۆدان ناچار بکەن لە بەرانبەر ئەم ڕژیمە ملکەچ بن بەڵام ئەم شەڕە نیشانی دا کە بەرخۆدانی فەلستین لە بواری مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە زۆر بەهێزە.

وەزیری دەرەوەی ئەمرئکا سەردانی فەلستینی کرد و لەم سەفەرەیدا لە گەڵ بەرپرسانی زایۆنیستی و فەلستینی چاوپێکەوتنی بوو. دەبێ بزانین تا ئێستا سەدان جار وتووێژ لە نێوان ڕژیمی زایۆنی و ڕێکخراوە فەلستینییەکان بە ڕێبەرایەتی مەحموود عەباس بەڕێوە چووە کە ئاکامێکی بۆ فەلستین نەبووە. بۆیە هەر جۆرە وتووێژێک سەبارەت بە فەلستین بە بێ لەبەرچاو گرتنی خواستی فەلستینییەکان بێ بایەخ و پووچەڵە.

وتووێژ لە سەر فەلستین دەبێ ئەم مەرجانە لەبەرچاو بگرێت: 1- ئیسرائیل داگیرکەرە و دەبێ لەو ناوچانەی داگیری کردووە بڕواتە دەرەوە. 2- چێ کردنی شارۆچکە لە ناوچە داگیرکراوەکان تاوانە و دەبێ رابگیرێت. 3- دەستدرێژی بۆ سەر فەلستین تاوانە و دەبێ رابگیردرێت.

هەر فەلستینییەک بە بێ لە بەرچاو گرتنی ئەو مەرجانە وتووێژ بەڕێوە ببات، غەدری لە میلەتی فەلستین و بەرخۆدان کردووە و نابێ ئیزنی وەها کارێک بدرێت.

ئێستا خەڵکی فەلستین و ئۆمەتی ئیسلامی لەم گۆڕانە خۆشحاڵن و جێژنی سەرکەوتن بەڕێوە دەبەن بەڵام لە لایەکیترەوە کۆمەڵگای زایۆنیستی و ڕێبەرەکانیان و هەروەها هاوپەیمانانی ناوچەیی و نێونەتەوەییان نیگەرانی گۆڕانەکانی داهاتوون.

News Code 37437

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =