بە پێی هەواڵی مێهر, لەمیانی بەڕێوچونی کۆنفرانسی یەكڕیزی و دەستور بلاسخارت ڕایگەیاند: "ئەوەی کە ئێمە دەیزانین ئەوەیە کە ئەم قەوارە ئۆتۆنۆمييهى ئێستا کات و قوربانییەکی زۆری ویستووە. بەڵام وەک هەر شوێنێکی دیکەی ئەم جیهانە، ماف و ئازادیيەکان هەروا بە ئاسانی بەدی نەهاتوون. نەخێر، هەرگیز".
وتیشی: "ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە هەرگیز وا مهزانن ئەم جۆرە ئوتۆنۆمييه هەر بە مسۆگەری هەتاهەتایی دەمێنێتەوە. هەر بۆیە یەکڕیزی بۆ مانەوەی ئەم قەوارەیە لەوپەڕی پێویستیدایە".
بلاسخارت باسی لەوەشکرد "بەڵێ وەک زۆربەی وڵاتان، لە عێراق و هەرێمی کوردستانيشدا ناکۆکی سیاسی هەیە و زۆربەی دیموکراسییە بەهێزەکانی ئەمڕۆش، دوێنێ بە هەمان دۆخی شەڕ و خوێنڕشتن و نەهامەتیدا تێپەڕیون، هیچ پێویست بە وتن ناکات کە کوردستانێکی بەهێز مانای توانابوونیەتی کە بتوانێت بە باشترین شێوە بەرژەوەندییەکانی بپارێزێت. بە پێچەوانەوەشەوە، پەرتەوازەیی دەبێتە هۆی لاوازی".

نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگەیاند: "هەرێمی کوردستان چیتر نابێ بەسەر دوو ناوچەی زەرد و سەوز یان بەسەر هەر رەنگێکی دیکەدا دابەش بێت".
News Code 37391
بۆچوونی ئێوە