بە پێی هەواڵی مێهر، جەلیل جەباری لە دۆزینەوەی 1100 جۆر کەلوپەلی مێژوویی لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا هەواڵی دا و وتی: هەموو ئەم کەلوپەلانە رادەستی مۆزەی ورمێ کرا.
وتیشی: ساڵی پێشوو بە هاوکاری کارناسانی دایرەی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا 77 بەرهەمی مێژوویی مۆزەی ورمێ نۆژەنکرایەوە.
بە وتەی جەباری ساڵی پێشوو بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، کاروباری ئەم دایرەیە وەدوا خرابوو بەڵام چالاکییەکانی پاراستن، نۆژەن کردنەوە و زیندوو کردنەوەی بینا مێژووییەکانی پارێزگا درێژەی بوو کە لە گرینگترینی ئەو کارانە، دیاری کردنی سنوور بۆ 9 بەرهەمی مێژوویی پارێزگا بوو.
هەروەها ڕاشیگەیاند: ساڵی پێشوو 9 میراتی ئەم پارێزگایە تۆماری نەتەوەیی کران کە لەوانە دۆشاو، حەلوای زەنجەبێڵ، کەواو سونەتی، نانی کەلک و ... بوو.
بۆچوونی ئێوە