بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بوردمان کردنی ناوچە نیشتەجێیەکانی فەلەستین لە لایەن ئیسرائیلەوە هەر درێژەی هەیە و تا ئێستا 147 کەس لە کەرتی غەززە شەهید بوون.
تارق ئەلسلمی سەبارەت بە هیرشەکانی بەرخۆدان ڕایگەیاند کە بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین لە ڕێگای هێرشە مووشەکییەکانی خۆیەوە بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی پەیامی ئاشکرای ڕاگەیاند و ئەوەش ئەوەیە کە لە گۆڕەپانی شەڕ، درێژە دەدەینە شەڕ لەگەڵ تێلاڤیڤ.
ناوبراو سەبارەت بە هەندێک پەیام لەلایەن وڵاتانی ئەورووپییەوە لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ وتی: سەرجەم گیانفیدایانی فەلەستین لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەبێ هێرشەکان درێژەیان هەبێت و ئەوەش تەنیا ڕێگای بەرخۆدانە.
وتەبێژی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی هەروەها سەبارەت بە کۆتایی هاتنی شەڕ ڕایگەیاند کە ئەوە ئەمڕۆکە داهێنانی لە بواری مەیدانی لە دەستی گرووپەکانی بەرخۆدانە . ئەوە گرووپە فەلەستینییەکانن کە دەتوانن کاتی کۆتایی هاتنی شەڕ دیاری بکەن نەک ئیسرائیل.
هەروەها وتیشی کە ئەوە ئێمەین کە مەرجەکانی خۆمان بەسەر دوژمندا دەسەپێنین.
Your Comment