AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٥ ١٨:٠٠

لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە؛

داواکاریی شێخی ئەلئەزهەر لە نەتەوەکانی جیهان بۆ یارمەتی بە خەڵکی فەلەستین

داواکاریی شێخی ئەلئەزهەر لە نەتەوەکانی جیهان بۆ یارمەتی بە خەڵکی فەلەستین

شێخی ئەلئەزهەری مێسر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بە 15 زمان لەوانە زمانی عیبری داوای لە هەموو میلەتەکان و ڕێبەرانی جیهان کرد پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین بکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ڕووسیا ئەلیەوم، ئەحمەد ئەلتەیب شێخی ئەلئەزهەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، بە 15 زمان لەوانە زمانی عیبری داوای لە هەموو میلەتەکان و ڕێبەرانی جیهان کرد پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین بکەن.

ئەو وتی: داوا لە میلەتەکان و ڕێبەرەکانیان دەکەم پشتیوانی فەلەستین بکەن بۆ ئەوەی ماف، نیشتمان و پیرۆزییەکانی خەڵکی فەلەستین پێیان بدرێتەوە.

ئەو داکۆکی کرد: کوشتوبڕ ڕابگرن و پشتیوانی خاوەن ماف بکەن. خودای گەورە شەهیدەکانی فەلەستین ببەخشێت و غەرقی ڕەحمەتیان بکات.

News ID 37326

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha