بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شارپرێس، سوپاى توركیا له‌شه‌وى ڕابردوه‌وه خۆى ئاماده‌كردوه بۆ په‌لامارێكى گه‌وره بۆسه‌ر گونده‌كانى (ئێزدیانو کێستە) له‌و ناوچه‌یه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان پێى ده‌ڵێت (هەرێمی مەتینا).
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕوونكرده‌وه، به‌یانیه‌وه په‌لامارى توركیا بۆسه‌ر ئه‌و دوو گونده ده‌ستى پێكردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا چەکدارانی په‌كه‌كه وه‌ڵامێكى توندى سوپاى توركیایان داوه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسى له‌وه‌شكرد، په‌لاماره‌كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌یه‌كى تایبه‌تى سوپاى توركیاوه ئه‌نجامدراوه، كه هێزێكى ڕاهێنراون بۆ شه‌ڕى چیاكان، به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و دوو گونده داگیربكه‌ن.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى شارپرێس كه به‌وردى ئاگادارى پێكدادانهكهیه، سوپاى توركیا ڕوبه‌ڕوى وه‌ڵامێكى سه‌ختى په‌كه‌كه بۆته‌وه‌و تائێستاش نه‌یتوانیوه بچێته ناوگوندهكان، به‌ڵام پێكدادانى سه‌خت به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه میدیاكانى نزیك له‌په‌كه‌كه باس لهوهدهكهن، شه‌ڕه‌كه زۆر سهختو دژواره‌و توركیا هه‌موو هێزى خۆى به‌كاردێنێت بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ناو ئه‌و دوو گونده‌وه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه سهركهوتووبێتو سه‌ربازێكى توركیاش كوژراوه.

سوپاى توركیا هێرشى قورسى بۆسه‌ر دوو گوند له‌سنورى دهۆك ده‌ستپێكردووه و پێكدادانى سه‌خت لە نێوان پەکەکە و تورکیا به‌رده‌وامه.
News Code 37312
بۆچوونی ئێوە