بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بەرخۆدانی فەلەستین هۆشداریی داوە لە هەر چەشنە هێرشێکی هێزی زەوینی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەززە.
ئەبوحەمزە ڕایگەیاند: سەرەڕای هێرشی ئاسمانیب ڕژێمی زایۆنی و خەسارەکانی ئەو هیرشانە, بەرخۆدان هەر بەردەوامه و مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە گەلی خۆی بکات.
زیادیشی کرد: هۆشداریی بە دوژمن دەدەین ئەگەر بیر له شەڕی زەوینی بکاتەوە ئەمە کورتترین ڕێگایە بۆ ئێمە تاکوو سەرکەوین
وتیشی: بە دوژمنی گەمژە دەڵێم کە غەززە ئەو شوێنەیە تۆ ئەگەر بیری لێبکەیتەوه پەشیمان دەبیتەوه و چارەنووسی سەربازەکانت کوژران و ئەسیریە.
بۆچوونی ئێوە