خائینان ناتوانن بانگەشە بکەن بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی عێراق و تێلاڤیڤ

ئەمینداری گشتی نوجەبای عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: خائینان و چەتەکان خەیاڵ نەکەن کە دەتوانن بیری سازان لەگەڵ ئیسرائیل لە کۆمەلگای عێراق پەرە پێبدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشطی ئەو بزووتنەوە لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەویە کە خودای گەورە سەرکەوتنی لە چارەنووسی فەلەستین نووسیوە، وتی: خائینان و چەتەکان خەیاڵی ئەوە نەکەن کە دەتوانن بیری سازان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان لە ناو کۆمەڵگای عێراق پەرەپێبدەن.

ناوبراو هۆشداریی دا: لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەوەی کە بیری سازان لەگەڵ ئیسرائیل دەکاتەوە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئیسرائیلییەکان بۆ ئێمە نییە و وەکوو ئەوان بەرەوڕووی دەبینەوە.

News Code 37282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =