کاردانەوەی هەدەپە بە هێرشی ئیسرائیل بۆ مزگەوتی ئەقسا

هەدەپە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک توندوتیژی ئیسرائیل دژی خەڵکی فەلستینی ئیدانە کرد و هاودەنگی خۆی لە گەڵ خەڵکی خاکە داگیرکراوەکان ڕاگەیاند.

بە پێی هەواڵی مێهر، حیزبی دیموکراتیکی گەل بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک توندوتیژی ئیسرائیل دژی خەڵکی فەلستینی ئیدانە کرد. لەم بڵاو کراوەدا کە لە ماڵپەڕی فەرمی هەدەپە بڵاو کراوەتەوە، نووسراوە:

توندوتیژی سیستەماتیک لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیل دژی فەلستین خەریکە زیاتر دەبێتەوە. لە بەرچاوی هەموو جیهانەوە فەلستینییەکان لە نیشتمانی هەزار ساڵەیان دەر دەکرێن.

لەم هێرشەدا زیاتر لە 200 کەس لە فەلستینییەکان کەخەریکی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ئایینی بوون، بریندار بوون. ئێمە وێرای ئیدانە کردنی ئەم کارە، ئاواتی تەندروستی بۆ ئەو کەسانە دەخوازین.

ئەمڕۆ پێویستیمان بە ئاشتی و برایەتی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەمیشە زیاترە. ئیسرائیل دەبێ لە توندوتیژییەکانی خۆی دەست بکێشێت و لە ڕیگای وتووێژی ئاشتیخوازانە بە ڕێگا چارەیەک بگەن.

ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی دژی خەڵکی فەلستین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئێمە وەکوو حیزبی دیموکراتیکی گەل لە پەنای خەڵکی فەلستینین و پشتیوانی خۆمان ڕادەگەینین.

News Code 37234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =