14141 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 386 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 14141 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 386 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 74 هەزار و 910 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 654 هەزار و 811 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 109 هەزار و 702 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37230

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =