شەڕی خەست لە نێوان پەکەکە و پێشمەرگەی پارتی ڕوویدا

درەنگانێکى ئەمشەو لەدەڤەرى برادۆست شەڕ لەنێوان هێزەکانى پەکەکە و پێشمەرگەى پارتیدا روویداو هەوڵەکان بۆ ئارام کردنەوەى دۆخەکە بەردەوامە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناوچەی سیدەکان بەشارپرێسی راگەیاند: کە لە کاتژمێر ١١ی ئەمشەوەوە گرژی لەنێوان هێزەکانى پەکەکە و پێشمەرگەى پارتیدا روویداوە و دواتر ئەو گرژییە بووە بە شەڕ لەنێوانیاندا.

سەبارەت بە هۆکارى شەڕەکە ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوە کرد، کە هێزەکانى پێشمەرگە لەو سنورە ویستوویانە بچنە نزیک بارەگاکانى پەکەکە، و پەکەکەش ئاگاداریان کردونەتەوە کە نزیکی بارەگاکانى ئەوان نەبنەوە، بەڵام پێشمەرگە سوور بووە لەسەر ئەوەى بچنە ناوچەکانى نزیک لە پەکەکە، بۆیە دواتر شەڕ لەنێوانیاندا دروست بووە.

هەروەها سەرچاوەکەى شارپرێس ئەوەشى خستەڕوو، کە لەئێستادا لەسەر ئاستى هەردوولا خەریکى ئارامکردنەوەى دۆخەکەن و هیچ زیانێکى گیانى نەبووەو لەئێستادا شەڕ وەستاوەو دەنگى تەقە نابیسترێت.

هەرچەندە سەرچاوەکەى شارپرێس ئاماژەى بە هۆکارى گرژییەکەى پەکەکە و پێشمەرگە کرد، بەڵام تائێستا بە روونی نازانرێت ئایا هۆکارى شەڕەکە ئەوە بووە یان هۆکارى تر هەبووە، هاوکات هیچ کام لە پەکەکەو پێشمەرگەش لێدوان و راگەیەنراویان بڵاونەکردوەتەوە.

لەماوەى چەند مانگى رابردوودا چەندین جار گرژی و ئاڵۆزى لەنێوان هێزەکانى پەکەکەو پێشمەرگەى پارتى لە سنورى برادۆست و بادینان روویداوەو تەنانەت قوربانى لە هەردوولا لێکەوتووەتەوە.

News Code 37179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha