AP ١٤٠٠ گوڵان ١٥ ١٢:٠٠

لە دیداری کەڵانتەرانی سنووریی جەخت کرا؛

پێوەندییەکانی ئێران و عێراق بۆ ئاسایشی سنوورەکان زیاتر دەبێتەوە

پێوەندییەکانی ئێران و عێراق بۆ ئاسایشی سنوورەکان زیاتر دەبێتەوە

فەرماندەی سنوورەوانی هێزی ئینتزامی لە دیدار لەگەڵ کەڵانتەری سنووری عێراق لە ناوچەی سلێمانی لەسەر بەرز کردنەوەی پێوەندییەکانی ئێران و عێراق بۆ ئاسایشێ سنوورەکانی دوو وڵاتەکە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرتیپ کاکە برا ڕەمەزا ئەڵمود داودی کەڵانتەری سنووری عێراق لە ناوچەی سلێمانی بە ئامادە بوون لە سنووری مەریوان لەگەڵ سەردار ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەی سنوورەوانی هێزی ئینتزامی دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەردار ئەحمەد عەلی گودەرزی ئامانج لە ئەو دیدارەی ڕێگری لە هاتوچۆی نایاسایی گرووپە دژبەرەکان لە سنوورەکان و هەوڵی تایبەت بۆ ئەو بابەتە گرینگە جەختی کرد.

ناوبراو لە درێژەدا لەسەر بەرز کردنەوەی هاوکاری و تۆکمە کردنەوەی پێوەندییە دۆستانەکانی نێوان سنوورەوانەکان و هەروەها بەڕێوە بردنی یاسا سنوورییەکان و ئاسایش سنوورەکانی دوو وڵاتەکە جەختی کرد و وتی: بە بەردەوام بوونی ئەو خۆرە دیدارانە و تۆکمە کردنەوەی پێوەندییە دوولایەنەکان، دەتوانرێت لەسەر ئاسایشی سنوورەکانی دوو وڵاتەکە هەنگاوی کاریگەر بنێین.

News ID 37157

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha