بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەوەی کە هەندێک مێدیای ئێرانی لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا بڵاوی دەکەنەوە وتی: خاڵی جیاوازی زۆر لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڤیەنا هەیە و هەندێک هەڵوێستی ئەمریکا لە ڤیەنا قبووڵ نەکراوە.
ناوبراو جەختی کرد: هەر بۆیە شاندی ئێرانی گفتوگۆکانی ڤیەنا بە وردبیننەوە بەرەوپێش دەبەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: بەڵام لە ئەو بارەوە کە پرسیار کرا، کە دیسان مێدیایەک لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نەناسەوە، نەک ئەو بابەتە و پاگەندەی هاوشێوەی ئەوە هەڵەیە بەڵکوو هەمووان باش بزانن ئەگەر ئەمریکا پێداگریی لە سەر ئەو دەستە کاروبارە هەبوایە، بەدڵنیاییەوە تا ئێستا گفتوگۆکان ڕاگیرابوون.
بۆچوونی ئێوە