ئەمریکا دەستی هەیە لە بەرز بوونەوەی ڕێژەی هێرشە تیرۆریستییەکان لە عێراق

کارناسێکی پرسی ئەمنیەتی عێراق بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی ڕێژەی هێرشە تیرۆریستییەکان لە شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، وتی: ئەمریکا لە پشت بەرز بوونەوەی ڕێژەی ئەو هێرشانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا یەوم، عەلی وائلی کارناسی پرسی ئەمنییەتی عێراق سەبارەت بە ئەو بابەتە ڕایگەیاند: ئەمریکا لە پشت بەرز بوونەوەی ڕێژەی ئەو هێرشانەیە. لە ڕاستیدا، بەرپرسانی ئەمریکا هەوڵیان دا تا لە ڕێگای هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەوە کە لە عێراق ڕووی دا پەیامگەلێک بگوازێتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: لە ڕەوتی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە لە تارمیە، کەرکووک، دیالە و ئەنبار، ئەمریکا بەدوای ئەوەوە بوو کە لەسەر گرینگایەتی هەبوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق جەخت بکات و گرینگایەتی بوونی ئەو هێزانە لە شەڕی پاگەندەیی دژی تیرۆریزم نیشان بدات.

ئەو کارناسەی پرسە ئەمنییەکان بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەو دەستە هێرشە تیرۆریستیانە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری پێتەختی عێراق ، وتی: هەوڵ نەدانی سیستەمە ئەمنی و دەوڵەتییەکان لە ناوچە نائەمنەکان، زۆر گوماناوی و ناڕوونە.

News Code 37131

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =