بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، چولی ئەسعەد لەو بارەوە وتی: ئەو سەردانە لە بنکە سەربازییەکان، بە بێ نیشتنەوە لە فڕۆکە فەرمییەکانی بەغدا یا هەولێر، بە واتای بێ ڕێزی بە سەروەریی ئەو وڵاتە و سووکایەتیەکی گەورەیە کە ئەبێ ڕووبەڕووی ببینەوە.
چۆلی ئەسعەد زیادی کرد: تورکیا بە هۆی وەڵام نەدانەوەی قایم لەلایەن دەوڵەتی هەرێم و دەوڵەتی فیدراڵەوە سەروەریی عێراقی پێشێل کردووە و درێژەی بێدەنگی لەو بارەوە، پاشهاتی قورسی بەدواوە دەبێت.
شیاوی باسە کە هەندێک مێدیای تورک زمان لە سەردانی هلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان هەواڵیان دابوو.
Your Comment