زەریف داوای لێبوردنی لە بنەماڵەی سەردار سولەیمانی کرد

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە قسەکانی من هیچێک لە گەورەیی شەهید سولەیمانی کەم ناکاتەوە، وتی: هیوادارم خەڵکی ئێران و هەموو ئاشقانی سەردار و بەتایبەتی بنەماڵەی ئەو گەورەپیاوەش من ببەخشن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسی: هەفتەیەکە کە دوای شرۆڤەی تاڵی ئەم خوێندکارەی پێوەندییە دەرەکییەکان لە سەردەمێکی مێژوویی ئەویش بەس بۆ گواستنەوەی ڕاستبێژانەی ئەزموون بە داهاتووان و بە بێ هیچ مەبەستێک، بووەتە هۆی دڵنگەرانی خەڵک و بنەماڵەی سەردار سولەیمانی. هەندێک لایەنیش هەوڵیان دا کە لە ئەم دۆخە هەستیارەدا یەکگرتوویی خەڵکی ئێران تێکبدەن یان بیکەنە بیانوویەک بۆ ئامانجی سیاسی.

پێویستە جەخت بکەم کە ئەگەر بمزانیبا ئەو قسانە بڵاو دەبێتەوە وەکوو رابردوو هیچ باسێکم نەدەکرد و قسەکانی منیش هیچێک لە گەورەیی و بایەخەکانی شەهید سولەیمان کەم ناکاتەوە، هەر بۆیە هیوادارم خەڵکی گەورەی ئێران و هەموو ئاشقانی سەردار و بەتایبەتی بنەماڵەی ئەو پیاوە گەورەش بمبەخشن.

شیاوی باسە کە هەفتەی ڕابردوو گرتەیەکی دەنگی مەحرەمانە و نهێنی جەواد زەریف بە شێوەی نایاسایی و  بڵاو کرایەوە کە ناڕەزایەتی خەڵکی ئێرانی بەدواوە بوو.

News Code 37113

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =