AP ١٤٠٠ گوڵان ٦ ١٣:٢١

فەرمانداری مێهران:

سنووری مێهران بۆ هەناردە کردنی کاڵا کراوەیە

سنووری مێهران بۆ هەناردە کردنی کاڵا کراوەیە

چەند هەفتەیە کە بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆرۆناوە سنووری مێهران بۆ هاتوچۆی موسافیر داخراوە بەڵام بەشی بازرگانییەکەی هەر کراوەیە و چالاکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسەد قاسمی ڕایگەیاند: بە پێی تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و پارێزگای ئیلام و هەروەها قەیرانی بوونی دۆخی کۆرۆنا لە عێارق سنووری مێهران بۆ هاتوچۆی موسافیر و زیارەتکاران داخراوە.

ناوبراو وتیشی: سنووری بازرگانی مێهران بە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان ئاوەڵایە و هیچ سنوورێک بۆ هەناردە کردنی کاڵا بوونی نییە و هەر دوو حەوتە جارێک هەموو بازرگانەکان و کرێکارەکان پشکنینی کۆرۆنایان بۆ دەکرێت.

News ID 37020

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha