بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقییه نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند، "یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان داوای هه‌رێمی سلێمانی نەکردووە، ئەوەی کە یەکێتی لە پرۆژەی خۆیاندا هەیانە، پرسی لامه‌ركه‌زییه‌تی زیاتر بۆ پارێزگاكانه".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌م مادده ده‌ستوورییه جێبه‌جێ بكرێت، به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم نه كورد و نه هیچ پێكهاته‌یه‌كی دیكه له كه‌ركووك كێشه‌یان نامێنێت".
نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه ده‌ڵێت "سه‌رۆك كۆماری عێراق شتێکی کەم نییە، شەرەفێکی گەورەیە، لە هەر پێگەیەک بتوانم خزمەتێک بۆ هەموو ئەم وڵاتە بكه‌م ئاماده‌م".
باسی له‌وه‌شكردووه، "منیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك له ژیانی سیاسیی خۆمدا هه‌ندێك شتی باشم كردووه، هه‌ڵه‌شم زۆر بووه".

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای نه‌كردووه سلێمانی ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.
News ID 36977
Your Comment