19 دۆسیەی دادوەری هاوپەیوەند بە مافی شۆفێرە ئێرانیەکانیان لە هەرێم

سەرۆکی یەکێتی خاوەن بارهەلگرەکانی گومڕوکی باشماخی هەرێم وتی: پاراستنی گیان و ماڵی خاوەن بارهەڵگرەکان ئەرکی یاسایی ئەو هەرێمەیە و لەو پەیوەندییەدا 19 دۆسیە پێک هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم سەعید مارۆف ناسراو بە ئیبراهیم سەرێکانی بە ئاماژە بە دانوستانە ئەنجام دراوەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و پارێزگای کوردستان لە سەفەری چوار ڕۆژەی خۆی وتی: ئاسایشی شۆفێرەکان، ئاسایش بۆ بارەکانیان و بازرگانەکان ئەبێ بەردەوام یەکمایەتی بەرپرسانی گومڕوکی و ئاسایشی دوو لایەنی سنوورەکە بێت.

ئەو بەرپرسە لە وەڵامی پریارێک لەسەر ئەوەی کە بەداخەوە لە مانگەکانی ڕابردوو چەندین جار بینیومانە کە شۆفێر ترانزیت و لۆرییە ئێرانییەکان لە شارەکانی هەرێم لەگەڵ توندوتیژی بەرەوڕوو بوونەتەوە و لە باری دارایی و تەنانەت گیانیشەوە کەوتوونەتە مەترسییەوە، ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەو ڕووداوە ناخۆشانەوە من خۆم چوومەتە ناو کەیسەکەوە و زیاتر لە 19 دۆسیە لە ئەو بوارە پێک هاتووە و بۆ بەرپرسانی دادوەری هەرێم نێردراوە.

سەرێکانی زیادی کرد: کەسە تاوانبارەکان ناسێندراوەنەتەوە و رادەستی دادگا کراون و خەسار دارایی شۆفێرە ئێرانییەکانیش قەرەبوو کراوەتەوە.

News Code 36956

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =