AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٣١ ١٧:٢٦

بۆ باشتر کردنی ژیانی کۆڵبەران;

گەڵاڵەی "ڕێکخستنی کۆڵبەریی" ڕادەستی مەجلیسی ئێران کرا

گەڵاڵەی "ڕێکخستنی کۆڵبەریی" ڕادەستی مەجلیسی ئێران کرا

گەڵاڵەی بازرگانی سنوورنشینان بە مەبەستی ڕێکخستنی کۆڵبەری ئەمڕۆ ڕادەستی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ناسر مووسەوی لارگانی لە دانیشتنی ئەمڕۆی مەجلیسدا  ئەو گەڵاڵانەی ڕادەستی پارلەمان کراون، بەمشێوە ڕاگەیاند:

-گەڵاڵەی چاکسازی یاسای سزادانی خراپەکارانی ئابووری

-گەڵاڵەی دابین کردن و گەرەنتی کردنی ئاسایشی ژنی ئێرانی

-گەڵاڵەی بازرگانی سنوورنشینەکان بە مەبەستی  ڕێکخستنی کاروباری کۆڵبەران

شیاوی ئاماژەیە دەوڵەتی ئێران لە هەوڵدایە بە گەڵاڵەی ڕێکخستنی کاری کۆڵبەریی تا ڕێژەیەک لە ڕەنجی ژیانی کۆڵبەران کەم کاتەوە.

لەم گەڵاڵەیەدا بیمە و خانەنشینی و خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانیی بۆۆ کۆڵبەران لە بەرچاو گیراوە.

News ID 36929

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha