ئێران هیچ ڕێککەوتنێکی کاتیی لە گەڵ ئەمریکا نابێت

سەید عەباس عێراقچی سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەنا، وتی: ئێران تەنیا سەبارەت بە هەنگاوی کۆتایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان گفتوگۆ دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەنا، لە کاردانەوە بە هەندێک ڕاپۆرتی درۆی مێدیا ڕۆژاواییەکان، جەختی کرد بە هیچ لەونێک بابەتێک لە ژێرناوی " ڕێککەوتنی کاتی" یان بابەتگەلێکی هاوشێوەی ئەوە لە گفتوگۆکانی ئێران و گرووپی 4+1 لە ئارادا نییە.

عێراقچی وتیشی کە ئێران تەنیا سەبارەت  بە هەنگاوی کۆتایی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان دژی ئێران گفتوگۆ دەکات و دەنگۆگەلێک وەکوو گەڵاڵەی هەنگاو بە هەنگاو یان ڕێککەوتنی کاتی، بێ بنەمایە. ئێران هەر ئەو جۆرە کە ڕێبەریش جەختیان کرد، بە هیچ لەونێک ئیزنی دانوستانی درێژخایەن نادات و لە هەمان کاتیشدا بۆ گەییشتن بە ئەنجامیش پەلە ناکات و وتیشی کە گفتوگۆکان ئەبێ بە وردی و پاراستنی بەرژەوەندی وڵات ئەنجام بدرێت.

عێراقچی لە کۆتاییدا ئاماژەی کرد کە هەرجۆرە بڕیارێک سەبارەت بە ڕەوت و ئەنجامی گفتوگۆکان، لە تاران دەدرێت و گرووپی دانوستانکار ڕاپۆرتەکانی خۆی لە دۆخی گفتوگۆکان بە شێوەی بەردەوام دەداتە بەرپرسانی باڵا.

News Code 36921

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =