هەورامان ئەڵقەی گەشتیاریی سروشتی و مێژوویی ڕۆژاوای وڵاتە

سەرۆکی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی کوردستان وتی: هەورامان بەشێک لە ئەڵقەی گەشتیاری سروشتی و مێژوویی ڕۆژاوای وڵاتە.

بە پێی هەواڵی مێهر، بەهرام نەسرۆڵاهی زادە وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەورامان بەشێک لە ئەڵقەی گەشتیاری سروشتی و مێژوویی ڕۆژاوای وڵاتە، وتی: پاراستنی تەنراوەی مێژوویی و فەرهەنگی هەورامان و زیندووکردنەوەی شۆناسی ئەم ناوچە، جگە لە پاراستنی سەرمایەی نەتەوەیی و مێژوویی، دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێش بوونی ناوچە بۆ گەشتیارانی ئێرانی و بیانی.

 ئەو وتیشی: هەورامان دەبێ ببێتە یەکێک لە ناوەندەکانی گەشەی پارێزگا. بەختەوەرانە لە دۆخێکدا کە ژێرخانەکانی پارێزگا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا گەشەی کردووە، بەڵگەی پلان دانانی پارێزگاش پەسند کراوە کە تێیدا لە سەر گەشەی هەورامانیش داکۆکی کراوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەختەوەرانە ڕوانینەکان بۆ پارێزگای کوردستان لە ئاستی وڵاتدا ئەرێنییە و هیوادارین پاش تێپەڕاندنی دۆخی کۆرۆنایی، کوردستان بێتە شوێنی مەبەستی گەشتیاران و ببێتە هۆی گەشەی گەشتیاری و ئابووری پارێزگا و کاروپیشە بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە بخولقێنێ.

 

News Code 36871

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =