بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسی: من و هاوکارەکانم دەزانین کە ئێران دڵنگەرانە؛ دەزانین کە شێتیی ترامپ ڕۆژانێکی ئەستەمی لەسەر ژیانی هاووڵاتییەکانمان سەپاند بەڵام ئەو خەڵکە دلێرە بە پشت بەستن بە مێژوو و فەرهەنگی دەوڵەمەندیان، چۆکیان دانەدا و خۆیان ڕادەستی زۆربێژییەکانی دوژمن نەکرد.
وەزیری دەرەوە لە درێژەدا وتی: هۆشداریی ڕێبەری بۆ خۆبواردن بە دانوستانی درێژخایەن بەردەوام گڵۆپی ڕێگای ئێمە بووە. دانوستان ب ۆدانوستان ئەزموونێکی ناسەرکەوتوو دەبینین و تەنیا بۆ دەستخستنی ئامانجە نەتەوەییەکان دانوستانمان کردووە.
Your Comment