بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، محەمەد شەنەکی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لەو بارەوە وتی: تورکیا ئۆپراسیۆنی سەربازیی ناسراو بە چنگی هەڵۆ لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە و بەهۆی هەبوونی هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەرگری لە دەشتی نەینەوا و شەنگال، بەرەو ئەو ناوچە پیشڕەویی نەکردووە.
شەبەکی زیادی کرد: هەبوونی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا و شەنگال بووەتە هۆی گۆڕینی هاوکێشی هێزەکان و ڕاو نانی تورکیا لە ئەو ناوچە و دوای جێگیر بوونی هێزەکانی حەشد لە ناوچەکە، هێزەکانی خۆیی کشاندەوە و کۆتایی ئۆپراسیۆنەکەی ڕاگەیاند.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە وتیشی: هەبوونی حەشدی شەعبی لە ئەو ناوچە بە ئامانجی دەستەبەر کردنی ئاسایش و سەقامگیر کردنی و پووچەڵ کردنەوەی پیلانی بیانییەکان دژی ئاسایشی ئەو ناوچە زەروورییە.
بۆچوونی ئێوە