بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ڕەسووڵ شێخی زادە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چێشتخانەی لێنانی خۆراک بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی لە سنە ڕایگەیاند: تا کۆتایی مانگی ڕەمەزان لە ڕێگای ئەو چێشتخانەوە لە سنە ڕۆژانە 1200 بەش و لە ئاستی پارێزگا چوار هەزار بەش خۆراکی گەرم لە نێو هەژاران دابەش دەکرێت.
ناوبراو درێژەی دا: هاوکات لە شارەکانی تریش چێشتخانەی دابینی خۆراکی هەژاران دەکرێتەوە.
شێخی زادە ئەوەی وت کە لە شارگەلێک کە چێشتخانە بۆ لێنانی خۆراک نییە، پاکێجی خۆراکی بە شێوەی وشک دابەش دەکرێت.
Your Comment