بە پێی هەواڵی مێهر، ژێرخانە ناڤۆکییەکانی نەتەنز کرایە ئامانجی ئوپەراسیۆنێکی خراپەکاری. سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕژیمی زایۆنی وەکوو بەرپرسی ئەم ئوپەراسیۆنە ناساند و وتی: مەبەستی ئیسرائیل سنووردار کردنەوەی هێز و توانای ناڤۆکی ئێرانە.
محەمەد جەواد زەریفیش لەم بارەوە وتی: ئەم کارەی ئیسرائیل بۆ کاریگەری دانان لە سەر دۆخی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بووە و تۆڵەی ئەم کارانە دەستێنینەوە.
باربارا ئیسلاوین سەرۆکی بەشی ئێرانی شۆرای ئاتلانتیکی ئەمریکا لە دیمانە لە گەڵ مێهر وتی: تا ئێستا بەڵگەیەک بۆ هاواهەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا لەم ڕووداوە بوونی نییە و نەسەلمێندراوە.
ئیسلاوین ئاماژەی بۆ کێشە ناوخۆییەکانی نتانیاهو لە وڵاتەکەی خۆی کرد و وتیشی: ئەو لە هەموو دەرفەتێک بۆ ڕاگرتنی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران کەڵک وەردەگرێت.
ئەو ڕوونی کردەوە: بەرپرسیاریەتی ئیسرائیل لەم ڕووداوەدا ڕوون و ئاشکرایە. باشترین وڵام بۆ ئەم کارەی ئیسرائیل گەڕانەوەی خێرا بۆ بەرجامە. ئەمە نیشان دەدات کە یاسا و مافە نێونەتەوەییەکان گرینگتر لە هێرشی سەربازی یەک لایەنە و خراپەکارییە.
بۆچوونی ئێوە