بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی پرێس تی ڤی، عەباس عێراقچی وتی: تا کاتێ کە ئەمریکا هەموو گەمارۆکان هەڵنەوەشێنێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ بەرجام، چالاکی ناڤۆکی ئێران بە تایبەت لە بواری پیتاندن ڕاناگیرێت و تەنانەت کەم نابێتەوە.
وتیشی: پیتاندنی 20 لەسەدی خێرا لە حاڵی پێشکەوتن دایە و مادەی پیتێندراوی 20 لەسەد خەریکە بەرهەم دێت. ئەم ڕەوتە تا کاتی هەڵوەشانەوەی هەموو گەمارۆکان، درێژەی دەبێت.
ناوبراو رایگەیاند: ئێمە لە گەڵ وڵاتانی ئەندامی رێککەوتنی ناڤۆکی واتا ڕووسیا، چین و یەکیەتی ئەورووپا وتوێژ دەکەین و ئەوان بە شێوازی خۆیان وتەکان بۆ ئەمریکاییەکان دەگوازنەوە.
عێراقچی رایگەیاند: هەندێ جووڵانەوە لە لایەن ئەمریکییەکانەوە دەبینرێت کە نیشاندەری لێک دانەوە و هەنگاو هەڵگرتن بەرەو هەڵوەشانەوەی هەموو گەمارۆکانن بەڵام ئێستا لە دۆخێکدا نین کە بە دڵنیاییەوە ڕایبگەینین.
Your Comment