سەرکردەی ئێستای داعش، لە ڕابردوودا سیخوڕی ئەمریکا لە عێراق بووە

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی دەریخست کە ئەبوو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی سەرکردەی ئێستای داعش، لە ڕابردوو سیخوڕی ئەمریکا لە زیندانەکانی عێراق بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی واشنتۆنپۆست لە ڕاپۆرتێکدا دەریخست: هەندێک ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە سەرۆکی ئێستای داعش، پێشتر وەکوو سیخوڕی ئەمریکا لە زیندانەکانی عێراق چالاکی دەکرد.

واشنتۆن پۆست ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاپۆرتێکدا لە نووسینی جابی واریک لەو بارەوە نووسی: بە گوێرەی ڕاپۆرتی نهێنییەک بەپێێ بەڵگە بڵاوکراوەکانی دەزگای سەربازی ئەمریکا کە ئەم هەفتەیە بڵاو کرایەوە، لەسەر ڕازەکانی سەرکردەی ئێستای داعش باس دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، زیندانیی عێراقی بە ژمارەی ۰۶۰۱۰۸-۰۱ M کە لە ساڵی 2008 لە عێراق دەستگیر کرا و دواتر بووە سیخوڕی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەمڕۆ سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعشە.

News Code 36730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha