هیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ڤیەنا بەڕێوەناچێت

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاند کە هیچ دانوستانێک لە نێوان نوێنەرانی ئێران و ئەمریکا لە ڤیەنا ئەنجام نادرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی رەبیعی ، وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا بە ئاماژە دانوستانەکانی هاوپەیوەند بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: ئەمڕۆ  وەرزێکی نوێ لە ڕەوتی شکست خورادنی زۆربێژییەکان و بووژانەوەی دووبارەی بەرجام دەبینین.

هیچ دانوستانێک لە نێوان ئەمریکا و ئێران نابێت

 رەبیعی جەختی کرد:  هەڵویستی سەرەکی ئێمە ئاشکرایە و لە لایەن دانوستانکارانی ئێمەشەوە دووپات دەکرێتەوە. هەروا کە چەندین جاری دیکەش وتراوە، هیچ دانوستانێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا نابێت.

 زیادی کرد: ئێمە ئامادەین ئەم پەیامە بە ئەندامانی بەرجام بگەیێنن کە ئەگەر گەمارۆکان هەڵوەشێتەوە و جێبەجێ کردنی بڕیارنامەی 2231، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئامادەیە کە دوای ئەوەی زانی راستە، و لایەنی بەرانبەر بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات، ئێران بە زووترین کات دەگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی.

یەکەمین وەجبەی ڤاکسێنی کۆواکس گەیشتە تاران

 وتەبێژی دەوڵەت بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە بواری بەرهەم هێنانی ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە نێوان چەندین وڵاتی جیهاندایە ، وتی: ئەگەرچی لەمپەڕەکانی گەمارۆیی نەیانهێشت خێرا ڤاکسێنی کۆڕۆنا بکڕین  بەڵام ئیستا 80 لەسەدی کادیری دەرمان  ڤاکسێنە کراون و دیکەی ئەو گرووپانەش کە مەترسیان لە سەرە قۆناغ بە قۆناغ ئەنجام دەدرێت.

 وتیشی: یەکەمین وەجبەی ڤاکسێنی کڕدراو لە کۆواکس گەیشتووەتە تاران و ئەم ڕەوتە  خێرا بەردەوام دەبێت.

هیچ گەڵاڵەیەکی هەنگاو بە هەنگاو لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی قبووڵ ناکەین

 ڕەبیعی لە وڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەرنامەی کۆبوونەوەی ڤیەنا وتی: بەرنامەی ئەم کۆبوونەوە، نەهێشتنی گەمارۆ زاڵمانەکان دژی ئێران و چۆناوچۆنیی جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی لایەنەکانی بەرانبەرە. 

 زیادیشی کرد: لە کۆبوونەوەی ڤیەنا ئاشکرا دەبێت کە ئایا 4+1 دەتوانێ ئەوانەی ئێران دەیەوێت دابی ی بکات یان نە .

News Code 36694

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =