بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، هیوا زاگرۆس بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی پەکەکە لەو بارەوە وتی: پارتی کرێکارانی کوردستان، بۆی هەیە بۆ بەرگری لە خەڵک لە هەر ناوچەیەک لە کوردستان ئامادە بێت.
زاگرۆس زیادی کرد: پەکەکە هەر جۆرە دەستێوەردانێکی تورکیا لە شەنگال، بە واتای هێرش بۆ سەر ئێزدییەکان دەزانێت و ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی پەکەکە داوای لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد ڕووبەڕووی سوپای تورکیا ببنەوە و لە عێراق دەریانبکەن.
شیاوی باسە هلۆسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا هەڕەشەی کردبوو ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ ڕاونانی پەکەکە لە شەنگال و ناوچەکانی دیکە درێژە دەدات.
Your Comment