AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ١٢ ١١:٥٧

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان:

کوردستان یەکێک لە ئەمنترین پارێزگاکانی ئێرانە

کوردستان یەکێک لە ئەمنترین پارێزگاکانی ئێرانە

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان وتی: کوردستان یەکێک لە ئەمنترین پارێزگاکانی ئێرانە و گەشەی پارێزگا پێویستی بە هەوڵ و خزمەتگوزاری بەردەوام هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پارێزگای کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە سنووری بوونی پارێزگای کوردستان و بەستێن بۆ گەشەی ناوچەکە وتی:دابینی ئاسیاشی سنوورەکان بەردەوام یەکێک لە پرسە گرینگەکانی جوگرافیای سیاسی بووە کە نەک لە گرینگ بوونی کەم بووەتەوە بەڵکوو پرس و پێوەری نوێشی زیاد بووە و بەختەوەرانە سنوورەکانی ئێران بە تایبەتی پارێزگای کوردستان ئاسایشی پێویستیان هەیە و ئەوەش بەهۆی ڕۆڵی سنوورنشینەکانە.

ناوبراو بە وەڵام بە ئەوەی کە بۆچی کوردستان گەشەی نەکردووە وتی: ئەبێ پارێزگا لەلایەن کارناسانی ئەو بوارەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە کە پارێزگای کوردستان کە لە زۆربەی بوارەکان بەستێنی لەباریان هەیە بۆ بەکارهێنانی ئەو بەستێنانە پێویست بە هەوڵ و خزمەتگوزاری بەردەوان هەیە.

News ID 36620

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha