بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستای ژێنێتیکی زانکۆی پزیشکی، کوردستان ڕایگەیاند: حەوتەمین سێمیناری نەتەوەیی و یەکەمین سێمیناری، وێبیناری نێودەوڵەتی ژێنێتیکی پزیشکی (تێگەییشتنی – لێکۆڵینەوەیی) بە میوانداری زانکۆی پزیشکی کوردستان لە ڕۆژانی 19 و 20 ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە سنە بەڕێوە دەچێت.
دکتۆر فەرەیدوون عەبدولمەلەکی بە وتنی ئەوەی کە ئەو سێمینارە بەستێنێکی پێک هێناوە تا بتوانین لە کەسانی بەئەزموون، توانا و مامۆستایانی وڵاتانی دیکە بەهرەمەند بین، زیادی کرد: لە سێمیناری حەوتەم لێدوانی تایبەتمان بە ئامادەبوونی مامۆستایانێک لە وڵاتانی جیاواز لەوانە ئەمریکا، بریتانیا و ئەڵمانیامان دەبێت.
ئەو پسپۆڕە زیادی کرد: ژێنێتیکی پزیشکی، گۆڕینەوەی زانستی، گواستنەوەی ئەزموونی زانستی و کاربوردی لە بواری ناسینەوەی ژێنێتیکی پزیشکی لە چوار بواری سیتو ژنۆمیکی ژێنێتیکی ملۆکۆلی، ژێنێتیکی مرۆیی، چاکسازی ژێن و دەستێوەردانی ژێنێتیکی لە چوارچێوەی ناساندن و خوێندنەوە و ئەزموونی بەربڵاوتر لە ئامانجەکانی ئەو سێمینارەیە.
ئەو کۆبوونەوە لە ڕۆژانی پێنجشەممە 19 ی خاکەلێوەی ئەمسال لە کاتژمێر 13 بۆ 17 و هەینی 20 ی خاکەلێوە لە کاتژمێر 10 بۆ 14 لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی ئێوە