بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە عێراق نیوز، نازم شمری لەو بارەوە وتی: هەرێمی کوردستان بەشێک لە عێراقە و ئەبێ جووڵەی هێزە بیانییەکان تێیدا، لە ژێر چاوەدێری دەوڵەتی ناوەندی بێت و ڕێز بگیردرێت لە سەروەریی عێراق.
نازم شمری زیادی کرد: هاتوچۆی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان و هێنانی جیهازات بۆ هەولێر، هۆی نیگەرانییە. چونکوو هەولێر وەکوو وڵاتێکی خاوەن سەروەری و دەرەتانی تەواو هەڵسوکەوت دەکات.
Your Comment