AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٨ ٢٢:٢٦

لە سەروبەندی جەژنی نیوەی شەعبان:

ڕێبەری باڵای ئێران سزای ژمارەیەک زیندانیی بەخشی

ڕێبەری باڵای ئێران سزای ژمارەیەک زیندانیی بەخشی

ڕێبەری باڵای ئێران ڕەزامەندیان لە سەر داشکان و بەخشینی سزای ژمارەیەک زیندانی دادگاکانی ئێران دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی مەهدی  و 12ی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامی  ئێران، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕەزامەندیی لە سەر داشکان و بەخشینی سزای یەک هەزار و 849 کەس لە زیندانییەکانی هێزی چەکدار، دادگاکانی گشتی و دادگای شۆڕش و تەعزیراتی حکوومەتی دەربڕی.

حوجەتولئیسلام ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران بە بۆنەی ئەم جەژنی نیوەی شەعبانە، لە نامەیەکدا پێشةیاری داشکان و بەخشینی سزای ژمارەیەک زیندانیی بە ئایەتوڵڵا خامنەیی دابوو، کە ڕێبەریی قبووڵیان کرد.

News ID 36573

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha