AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٧ ١١:٥١

لە ڕۆژی دووەمی سەفەری بۆ تاران

وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ لاریجانی دیداری کرد

وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ لاریجانی دیداری کرد

وەزیری دەرەوەی چین لەگەڵ عەلی لاریجانی، بەرپرسی پیوشوێنگیری گرێبەستی 25 ساڵەی ئێران و چین دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وانگ ئی وەزیری دەرەوەی چین و عەلی لاریجانی، بەرپرسی پێوشوێنگیرییەکانی گرێبەستی 25 ساڵەی ئێران –چین لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە پەرەپێدانی پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆیان کرد.

وەزیری دەرەوەی چین دوانیوەڕۆی دوێنێ بۆ سەفەرەێکی دوو ڕۆژە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و پەرەپێدانی پێوەندی دوولایەنە و نێودەوڵەتی گەییشتووەتە تاران.

دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەرنامەکانی تری سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی چین لە ئێرانە.

بڕیار وایە لە سەفەری وانگ ئی، گرێبەستی هاوکاری گشتی ئێران و چین لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی ئێران و چینەوە واژۆ بکرێت.

پەرەی هاوکارییەکانی تاران و پەکین بە سەفەری وەزیری دەرەوەی چین بۆ ئێران کردەیی دەبێتەوە و واژۆی چەندین ڕێککەوتننامەی هاوکاری گشتی دوولایەنە لە بواری جیاواز، بابەتی گرینگی سەفەری وانگ ئی بۆ تارانە.

News ID 36551

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha