شۆڕشی ئیسلامی ئێمە، چەمکی بێعسەتی پێغەمبەری دووپات کردەوە

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ پێنجشەمە 21ی ڕەشەمە لە جەژنی مێعراجی پێغەمبەری ئیسلام، ڕاستەوخۆ لە گەڵ گەلی ئێران قسەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتەدانێکدا وتیان: پیرۆزبایی جەژنی گەورەی مەبعەس لە هەموو گەلی ئێران و ئوممەتی ئیسلامی و ئازادەکانی جیهان دەکەم، ئەم جەژنە جەژنە دادخوازانی جیهانە و جەژنی هۆشداری بە ئوممەتی ئیسلامیە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: تەوحید و یەک پەرەستی ئامانجی گەورەی مەبعەسە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش ئاماژەیان دا کە دین گشتگیری هەیە و بێ گومان دین بەم ڕوانگەوە دوژمنی هەیە.لە هەموو سەردەمەکاندا چەوسێنەرانی جیهان دژی دینی وا بوون.

تایبەتمەندی ئیسلامی سیاسی 

 ئێوە ئەمڕۆ دەبینن کە پڕوپاگەندەی دوژمنەکاندا باس لە ئیسلامی سیاسی دەکەن، ئیسلامی سیاسی ئەمەیە کە لە نیزامی سیاسی ئێراندا ڕەنگی داوەتەوە و ئیمام خومەینی ئەنجامی دا و ئەوان هێرش دەکەنە سەر ئیسلامی سیاسی. ئیسلامی سیاسی هەر ئەمەیە کە توانیویەتی بە پێکهێنانی حکومەت، دامودەزگای جۆراوجۆری نیزامی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سەربازی و.... دروست بکات و سوناسی ئایینی و ئیسلامی بۆ گەلێک بەدیبێنێت.

ئەوەشیان وت کە شۆڕشی گەورەی ئیسلامی لە ئێران چەمکی بێعسەتی لەم سەردەمەدا دووپات کردەوە. خوای گەورە سەرکەوتنی بە ئیمام دا کە هێڵی بەردەوامی بێعسەتی پێغەمبەر لەم سەردەمەدا بە داهێنان و دلێری و ئەندێشەی بەرزی خۆی و فیداکاریی خۆی ڕەنگ پێبدات و بیهێنێتەدی. ئیمام توانی هەمان هێڵی بێعسەت کە بە درێژایی مێژوو کاڵ بووەوە، پڕ ڕەنگ بکات و گشتیگیری ئیسلام بە کردەوە نیشان بدات  و نیشنا بدات کە ئیسلام دینێکی گشتگیرە.

شۆڕشی ئیسلامی ئێران و بووژانەوەی دین

ئیمام لایەنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی دین کە لەبیر کرابوو، بووژاندەوە و وەبیریانی هێنایەوە. ئەم شۆڕشە بە پەیڕەوی لە بێعسەتی پێغەمبەر دژی ستەم و چەوسێنەری بوو و لایەنگر و پشتیوانی مەزڵووم و ستەملێکراوەکان بوو سەر بە هەر دین و ئاینێک و نەتەوەیەک بێت. کاتێک کە ئەم شۆڕشە پێکهات و نیزامی کۆماری ئیسلامی هاتەدی، هەر ئەو ڕووداوانە کە بۆ پێغەمبەر ڕوویدا ، دووبارە ڕوویاندایەوە. واتە چەوسێنەرانی دنیا لە بەرانبەر ئەم شۆڕشەدا وەستان هەر بەو شێوە کە لە بەرانبەر پێغەمبەردا وەستان.

دوو مەرجی شکست دانی پیلانەکانی دوژمن

 جەختیان کرد: لە ڕۆژی یەکەمەوە پیلانەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکرد؛ زیاتر لە هەمووان ئەمریکا و پاشان ئەوانی تر. دوو مەرجی گرینگ بۆ بەرەنگاریی ئەم دوژمنایەتییە پێویستە، یەکەم بەسیرەت واتا ڕێگای دروست ناسین و ئەویتریان سەبووری بە مانای خۆڕاگری.ئەم دوو مەرجە ببێت دوژمن هیچ کارێک ناتوانێت بکات.

ئەوەشیان وت کە دوژمن دوو ئامانجی لە شەڕی نەرمدا هەیە: یەکەم دەیەوێت ئەم ڕەوتی حەق و سەبووریە بپجڕێت و دووەم ئەوەیە کە ڕاستییەکان بە پێچەوانە نیشان بدات. گەنجانی ئێمە ئەفسەرانی شەڕی نەرمن. گەنجان نابێت ئیزن بدەن کە ئەمە ڕوو بدات. دەبێ هیوا بخولقێنن، ڕاسپاردەییان خۆراگری بێت و ماندوو نەبوون.

دەرفەتی تۆڕی کۆمەڵایەتی

 جەختیشیان کرد کە ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی بووتە دەرفەتێک بۆ ئەم کارە. ئێستا دوژمن کەشی مەجازی و تۆڕی کۆمەڵایەتی بە جۆرێکی دیکە بەکار دێنێت بەڵام ئێوە گەنجانی ئازیز بە شێوەیەکی تر کەشی مەجازی بەکاربێنن. کاری دیکەی دوژمنەکان بە پێچەوانە نیشان دانی ڕاستییەکان و درۆوتنە.

ستەم لە خەڵکی یەمەن

زیادیشیان کرد کە ئەوان بە جۆرێک درۆ دەکەن کە هەر کەس گوێ لێدەگرێت خەیاڵ دەکات راستە. بۆ وێنە شەش ساڵە هادەسی عەرەبی ئەمریکا خەریکە بودومانیی خەڵکی ستەملێکراوی یەمەن دەکات لە ماڵ و شەقام و قوتابخانە و نەخۆشخانەدا. ئابلۆقەی ئابووری یەمەنی داوە و رێگە نادات خۆراک و دەوا و دەرمان و نەوتیان پێبگات. ئەمەش بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا کراوە. ئەم دەوڵەتە زاڵم و دڵبەردینە عەرەبە بە داخەوە بەو شێوە خەڵکی یەمەن دەکوژێت.

News Code 36371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =