56 هەزار هەلی کار لە بواری کشت و کاڵ و ئاژەڵداری لە کوردستان ڕەخساوە

سەرۆکی کۆمیسیونی کشت و کاڵی پارلەمان وتی: بەستینی سەرەکی گەشەدانی کوردستان، کشت و کاڵ و ئاژەڵدارییە و بە بەڕێوەبردنی سێ گەڵاڵەی پێشکەوتوو لەم پارێزگایە هەلی کار بۆ 56 هەزار کەس ڕەخساوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید جەواد ساداتی نژاد وتی: لە بواری کشت و کاڵ لە کوردستان نەخشە ڕێگایەکی باش دانراوە و بەرنامە بۆ سێ گەلاڵەی گەورەی گەشەی کشت و کاڵی کوردستان داڕێژراوە.

ئەو وتیشی: بە جێبەجێ بوونی ئەم گەڵاڵە پێشکەوتوانە ڕێژەی داهاتی کوردستانییەکان دەگاتە ئاستی وڵات و گەر بە باشی بچنە پێشەوە، ڕووداوێکی گەورە لە بواری گەشەی پارێزگا ڕوو ئەدات.

 ناوبراو لە درێژەدا وتی: بەداخەوە کوردستان لە بواری ئاژەڵداری پیشەیی، کشت و کاڵی دەیمی، گوڵخانە کێشەی زۆری هەیە و دەبێ بە تەرخان کردنی پارە بەستێنێک بۆ گەشەدان بەم بەشانە ساز بکەین.

 

News Code 36367

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha